كەش و هەوا
هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت؛ شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بەڕێوەیە

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
باسک نێت
لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان، مەترسیی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەهۆی لێزمەبارانەوە لەئارادایە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی هۆکاری شەپۆلەکە دەگێڕێتەوە بۆ کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و شێی دەریای سوور؛ و ئاماژە بەوە دەکات بەیانیی سبەینێ هەینی شەپۆلەکە لە پارێزگای دهۆکەوە دەست پێدەکات و تا درەنگانی شەو سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە. لە رۆژی شەممەشدا کاریگەرییەکە بەتەواوی قووڵ دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر شێوازی دابارینەکەدا دێت کە دەگۆڕێت بۆ بارانی بەردەوام و تەرزە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشت بە خوا کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، هاوکات بارستەهەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما. بەپێی پێشبینییەکان، یەکەم بەفری ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەروو (1500) مەتر و سەنتەری حاجی ئۆمەران دەبارێت.
سەبارەت بە ڕێژەی بارانبارینەکە، پشڕ بە خوا پێشبینی دەکات زۆرترین ڕێژە لە سلێمانی و هەڵەبجە بێت کە دەگاتە (100 بۆ 150) ملیمەتر، پاشان ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە (60 بۆ 100) ملیمەتر، هەروەها لە دهۆک و سۆران لەنێوان (50 بۆ 80) ملیمەتر دەبێت و کەمترین ڕێژەش لە هەولێر و کەرکووک دەبێت بە (30 بۆ 40) ملیمەتر.



