عێراقكەش و هەواكوردستان
عه‌مباری ئاو له به‌نداوه‌كانی موسڵ و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین به‌ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه
عه‌مباری ئاو له به‌نداوه‌كانی موسڵ و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین به‌ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه
باسک نێت
عه‌لی رازی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق:
عه‌مباری ئاو له به‌نداوه‌كانی موسڵ و دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرین و هۆره‌كان به‌رێژه‌ی 50% به‌رزبووه‌ته‌وه.
بارانی ئه‌مدواییه كه له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكان باری له باكوره‌وه بۆ باشور، له پارێزگای دهۆك له لوتكه‌دا بووه‌و بڕێك لافاو له‌ناو شاره‌كان و له دۆڵه‌كانیشدا دروستبووه.
وه‌زاره‌ت پلانی سێ لایه‌نه‌ی هه‌یه بۆ سودوه‌رگرتن له باران و لافاو كه خۆی ده‌بینێته‌وه له عه‌مباركردنی ئاو، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌دیهاتووه به‌به‌راورد له‌و به كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی عه‌مباری ئاو كه له وه‌رزی كه‌مئاوی رابردوودا روویدا.