
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان هەڕەشەی دابڕانی پارێزگاکە لە عێراق دەکات
باسک نێت
مستەفا دعیر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، مۆڵەتی 3 ڕۆژی بە حکوومەتی عێراق داوە بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری شەیب لەگەڵ ئێران، هەڕەشەشی کردووە لە ئەگەری وەڵامنەدانەوە، پارێزگاکە لە عێراق داببڕن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە، ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت، ناڕەزایەتیی مەدەنی ڕێکدەخەن و ڕێگاکان دادەخەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندەران لە میسان ڕێگەی گەیشتن بە کۆمپانیا نەوتییەکاندا گرتووە و درووشمی «نە سنوور، نە نەوت»یان بەرز کردووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




