تەندروستیكوردستانهەواڵ

ته‌ندروستی سلێمانی: 11 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، 11 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه‌.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ په‌یجی خۆی ئاشكرایكردووه‌،11 توشبوو دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ باری ته‌ندروستیان ئاسایی بوه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستادا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توشبوونی 18 كه‌سی دیكه‌ی له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند.
له‌ به‌رواری 1ی ئاداری 2020 یه‌كه‌م توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراو له‌ ئێستادا كۆی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ 232 حاڵه‌ت و هه‌روه‌ها 85 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌و 3 حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدانیش تۆمار كراوه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close