ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشوررایدەگەیەنێت، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو سوپای ئه‌مریكا تۆمارکراووە، له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازیه‌كاندا.
ئەمرۆ چوار شەممە، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشور بۆ میدیاکاکانیان ئاشکراکردووە، تووشبوونى سه‌ربازێكی ئه‌مریكیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه، له یه‌كێك له‌بنكه سه‌ربازیه‌كاندا، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
هاوکات، لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه لە سه‌ربازگه‌ی(کارول)، 30 كیلۆمه‌تر له شاری دایگۆی كۆریای باكور دووره، یەکێک لەسەربازەکانیان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، له ده‌ره‌وه‌ی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ش، خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه.
بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندرووستى كۆریای باشور له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 169 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆریای باشور تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 1146 كه‌س و 12 كه‌سیش تاوەکوئێستا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.