كوردستانهەواڵ

نزیكەى (900) هەزار كەس تۆماری دەنگدانیان نوێنەكردووەتەوە

(119) هەزار كەس تۆماری دەنگیان نوێكردووەتەوە
“3 ملیۆن و 789 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە”
باسک نێت


تا ئێستا نزیكەی (2 ملیۆن و 870 هەزار) كەس تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە كۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگادانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان (3 ملیۆن و 789 هەزار) كەسە، واتا نزیكەى (900) هەزار كەس تۆماری دەنگدانیان نوێنەكردووەتەوەو مافی دەنگدانیان نابێت بەرێژەی (24%).
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا (119 هەزارو 850) كەس تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە بەم شێوەیە:
🔹هەولێر: 60 هەزار و 169 دەنگدەر
🔹سلێمانی: 34 هەزار و 454 کەس
🔹دهۆک: 25 هەزار و 227 کەس

كۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە (3 ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەسە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close