عێراقكوردستانهەواڵ

دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی دەستی لەکارکێشایەوە

عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند

باسک نێت
عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.

عەبدولرەحمان زێباری، هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى بۆ ئەوە گێڕایەوە، کە دادگاکە مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان پێشێلدەکات.

ئەندامەکەى دادگای فیدڕاڵیی عێراق راشیگەیاند، هەندێک لە بریارەکانى دادگاى فیدراڵى لە دەرەوەى دەسەڵاتەکانى خۆیەتى، بۆیە چیتر بەردەوام نابم لە دادگاکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close