تەندروستیجیهانهەواڵ

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە 80 كەس شەهیدوبرینداربوون

هێرش و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە بەردەوامە و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە 80 كەسی دیكە بوونەتە قوربانی، تەندروستی غەززەش ئاشكرایدەكات، كۆی ژمارەی شەهید و برینداران لەسەرەتای هێرشەكانەوە تائێستا 152 هەزاركەسی تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچەكانی كەرتی غەززە، 21 هاووڵاتی دیكەی مەدەنی شەهیدبوون، كە 10 كەسیان ئەندامی یەك خێزانن، هاوكات 62 كەسیش بریندار بوون.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لە دەستپێكی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە لە مانگی ئۆكتۆبەری 2023ـەوە تاوەكو ئێستا، 45 هەزارو 227 كەس كوژراون، ژمارەی بریندارانیش بۆ 107 هەزارو 573 كەس بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان ژن ومنداڵن.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close