كوردستان

شایستەی دارایی کارمەندانی کۆمسیۆن خەرجدەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە هەفتەی داهاتوودا لە رێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و نووسینگەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن پارەکە وەربگرن و بەسەر کارمەنداندا دابەشی بکەن.

سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، شایستە داراییەکانیان لە وەزارەتی داراییەوە بۆ پارێزگاکان نێردراوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close