وەرزش

فەرمی.. کۆرۆنا کوپا ئەمەریکای 2020ی بۆ ساڵێک دواخست

بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاردرا کوپا ئەمەریکای ساڵی 2020 بۆ ساڵی 2021 دوابخرێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری تەواوی لەسەر وەرزش دروستکردوەو سەرجەم خول وپاڵەوانێتیەکانی وەستاندوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەمەریکاى لاتین لەدواین کۆبونەوەى خۆیدا بڕیاریدا کوپا ئەمەریکاى 2020 کە بریار بوو لە هەردوو وڵاتی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت، بۆ ساڵی 2021 دوابخات.

بریارە یارییەکانیشی لە 12ی مانگی شەش بۆ 12 مانگی 7 بەڕێوەبچن.

کوپا ئەمەریکای 2021 دەبێتە 47ەمین پاڵەوانێتی کە بەڕێوەدەچێت و هەردوو هەڵبژاردەى قەتەر و ئوسترالیاش وەک میوان بانگهێشت کراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close