وەرزش

ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە پێنج خاڵ کەوتە پێش ریاڵ مەدریدەوە

بەرشەلۆنە دوو گۆڵی لە لیگانیس کرد و بەشێوەیەکی کاتی بەجیاوازی پێنج خاڵ کەوتەوە پێش ریاڵ مەدریدەوە.

رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا پاش سێ مانگ راگیران بەهۆی کۆرۆناوە بەردەوامەو یانەى بەرشەلۆنە لەکامپ نو بە بێ هاندەر میوانداری یانەى لیگانیسی کرد.

بەرشەلۆنە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر لیگانیس بەدەستهێناو هەردوو گۆڵەکەش ئینسۆ فاتی و لیۆنێل میسی تۆماریانکرد.

بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 64 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی بە پێنج خاڵ کەوتە پێش ریاڵ مەدریدەوە کە ئەوان پێنج شەممە یارییان هەیە.

لیۆنێل میسی کاپتنی بەرشەلۆنەش بە تۆمارکردنی 21 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکەرانی خولی ئیسپانیای گرتوەو رکابەرەکەشی بنزیمەیە کە 14 گۆڵی هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close