وەرزش

بۆندی راهێنەری پورتوگال تا ساڵی 2024 درێژ کرایەوە

یەکێتیی تۆپی پێی پورتوگال بۆندی فرناندۆ تۆرێسی راهێنەری تا ساڵی 2024 درێژ کردەوە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، یەکێتیی تۆپی پێی پورتوگال بڕیاریداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ فرناندۆ سانتۆس درێژە پێبدات و بۆندەکەشی تا ساڵی 2024 درێژ کردۆتەوە.

بەوەش فرناندۆس سانتۆس لە هەردوو پاڵەوانێتیی یۆرۆی 2021 و جامی جیهانی 2022 وەک راهێنەری هەڵبژاردەى پورتوگال بەردەوام دەبێت.

سانتۆس پێشتر رابەرایەتی هەڵبژاردەى پورتوگالی کردوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2016 و دواتریش نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپاى بۆ بەدەستهێناوە کە ساڵی رابردوو بۆ یەکەم جار و یەکەم پاڵەوانێتیی ئەنجامدرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close