وەرزش

لەچامپیۆنز لیگ بایرن میونشن سێ گۆڵی لە چێڵسی کرد

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە چێڵسی بردەوە.

لەمیانی یارییەکانی چونی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ یانەى چێڵسی ئینگلیزی لەناو یاریگاى ستامپفۆرت بریدج میوانداری یانەى بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.

بایرن بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتنی بەسەر چێلسی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەى لێبردەوە.

سێ گۆڵەکەى بایرن دوانیان گنابری تۆماریکرد و ئەوەى تریش لیڤاندۆڤیسکی کردی.

بەوەش بایرن میونشن هەنگاوێکی گەورە لە قۆناغی هەشت ی چامپیۆنز لیگ نزیک بوەوەو یاریی گەرانەوەش لە 19ی مانگی سێ لە یاریگاى ئالیانز ئارینا بەڕێوەدەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close