عێراق بڕیاریدا بە راگراتنی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی جیهان بۆ رێگرییکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، داوایان لە باڵیۆزخانەكانی وڵاتی عێراق لە هەر یەکە لە وڵاتانی (چین، ئیتاڵیا، كۆریای باشوور، ئێران، تایلەند، سەنگافورە و یابان) کردووە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە رابگرن، بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا لەو وڵاتانەدا بڵاوبووەتەوە.ڤایرۆسی كۆرۆنا نهخۆشییهكی كوشندهیه تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت، کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو له شاری وهانی چین بڵاوبوویەوە، بە مەترسییەکی جیهانی سەیردەکرێت و دوینێ سێشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ وهزارهتی تهندروستی عێراق تووشبوونی چوار هاووڵاتی له شاری كهركووك بهڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیاند کە ئەندامی یەک خێزانن و لە وڵاتی ئێرانەوە گەراونەتەوە شارەکە.
بە پێی ئامارەکان تاکو ئێستا دوو ھەزار و 715 کەس لە چین بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و 81 هەزار و دووکەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.