بانكی ناوه‌ندیی عێراق له رێی چه‌ند بانكێكه‌وه، به نرخی فه‌رمی دۆلاری ده‌دایه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ده‌یانویست گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی راگرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی شوبات، هیچ كام له بانكه حكوومییه‌كان دۆلاریان به نرخی فه‌رمی نه‌داوه‌ته ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی كه ده‌خوازن گه‌شتی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌یه‌وێت رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار به گه‌شتیاران ده‌ستنیشان بكات، تا ئه‌و كاته بڕیاری داوه دۆلار دابه‌ش نه‌كات.
جێی باسه بڕی ئه‌و دۆلاره‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌یدایه گه‌شتیارانی عێراق، بریتی بوو له سێ هه‌زار دۆلار و ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بوایه، ئه‌وا پێدانی پاره‌كه ده‌بووه دوو هێنده.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، خزمه‌تگوزارییه‌كه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه كه ده‌یانویست گه‌شتی ئێران، لبنان و سووریا بكه‌ن.
پلانه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه ئه‌وه‌یه، رێ له گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ئێران و ئه‌و وڵاتانه بگرێت كه سزای ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ره، سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێكاره توندانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر، هێشتا نرخی 100 دۆلار له بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌راورد به بازاڕی ئازاد، 20 هه‌زار دینار جیاوازی هه‌یه.