عێراقكوردستانهەواڵ

لەبارەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بڕیاری کۆتایی دەدرێت

لەبارەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بڕیاری کۆتایی دەدرێت

باسک نێت

بانکی ناوەندی عێراق:

“لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کە لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە تێپەڕ ناکات، گوژمەی نوێی دۆلار لە ئەمریکاوە دەگات.

ئامادەکارییەکانمان کردووە و حەواڵەی تەواوەتیی سیستمی سویفتمان کردووە، لە گوژمەکانی داهاتوودا بڕەکە دەگاتە سەرووی یەک ملیار دۆلار.”

بۆ هەر گەشتیارێک بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی خەرج دەکرێت کە دەتوانێت لە ساڵێکدا شەش جار سوودی لێ وەرگرێت، بەڵام میکانیزمی پێدانی بە گەشتیاران لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی کوردستانەوە پێویستی بە هەندێک رێکخستنی کارگێڕی و تەکنیکییە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەدواداچوونی بۆ دەکەین و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وەڵامی یەکلاکەرەوەی لەسەر دەدەین.”

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close