كوردستانهەواڵ

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتووەتەوە و دەیان دووکان سوتان

باسک نێت – هەولێر

🔸ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتووەوە، ئەمەش دوای تەنیا 41 رۆژ لە ئاگرێکی دیکەی گەورە کە بووە هۆی سووتانی تەواوەتیی زیاتر لە 200 دووکانی بازاڕەکە.

🔹ئاگرەکە لەلای شەقامی 100 مەتری کەوتووەتەوە، زۆر بەهێزە و نزیکەی 50 دووکان سووتاون.

🔸 بەرگریی شارستانی و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەو شوێنەدان

🔹خاوەن دووکانێک دەڵێت کاتژمێر 7:50ـی بەیانیی تەقە کرا بۆ ئاگادارکردنەوە لە ئاگرەکە، (واتە دەستپێکی ئاگرەکە کەمێپ پێش ئەو وادەیە بووە). من دووکانی پەردەم هەیە و هیچم بۆ دەرنەچووە.”

🔸بازاڕی لەنگە لەنێوان هەردوو شەقامی 100 مەتری و 40 مەتریی هەولێرە، شوێنێکی ستراتیژیی لەنێو شارەکەدا هەیە؛ لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر، جگە لەوەی لە ساڵانی رابردووشدا زوو زوو ئاگر لە لەنگەی هەولێر کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی گەیاندنی زیانێکی زۆر بە هاوڵاتییان و کاسبکارانی بازاڕەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close