جیهانهەواڵ

سعودیە لەماوەی نزیکەی هەفتەیەکدا زیاتر ١٠٨ هەزار مۆڵەتی ئەنجامدانی عەمرەی بەخشیوە

ئاژانسی هەواڵی سعودیە رایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە لەماوەی نزیکەی هەفتەیەکدا زیاتر ١٠٨ هەزار مۆڵەتی ئەنجامدانی عەمرەی بەخشیوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە رایگەیاند، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە، حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلولەوە تا سەرەتای تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، زیاتر لە ١٠٨ هەزار مۆڵەتی ئەنجامدانی عەمرەی بەخشیوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە باسی لەوەشکردووە، لەکۆی مۆڵەتەکان نزیکەی ٤٢ هەزار و ٨٧٣ مۆڵەت بە هاوڵاتیانی سعودییە دراوە و ٦٥ هەزار و ١٢٨ کەسی بیانیش مۆڵەتی ئەنجامدانی عەمرەیان پێدراوە.

جێگای ئاماژەپێدانە، وەزارەتی حەج و عەمرە لەسەرەتای یەکشەممەی داهاتووەوە، پێشوازی لە یەکەم کۆمەڵەی ئەنجامدانی عەمرە دەکات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدانی گەشتی حەج و عەمرە ڕاگیرا، كە لە چەندین وڵاتی جیهانەوە هاوڵاتیان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەو ئەركە ئایینیە ڕوویان لە سعودیە دەكرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close