جیهانعێراقهەواڵ

ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق: خۆتان پەلکێشی ناو شەڕێک دەکەن کە هیچ پەیوەندیی بە عێراقەوە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “گرووپە چەکدارەکانی عێراق خۆیان پەلکێشی ناو شەڕێک دەکەن کە هیچ پەیوەندیی بە گەلی عێراقەوە نییە”.

باسک نێت

ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “نیگەرانین لە بوونی ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق کە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەکە و بەردەوامیشن لەوەی عێراق بخەنە بەر مەترسیی پەلکێشکردنی بۆ نێو شەڕەکە کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی عێراقەوە نییە.”

ئاشکراشیکرد: “لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵین لەبارەی گرنگیی رێگریکردن لە هێرشکردن لەنێو سنوورەکانییەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەنێو عێراق و گرنگیی لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو هێرشانە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close