
تورکیا بەردەوامە لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی پەنابەرانی موسڵمانانی ڕۆهینگا
باسک نێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دوایین سەردانیدا بۆ کەمپەکانی بەنگلادیش، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هاوکارییەکان کردەوە کە بڕەکەی لە دەستپێکی قەیرانەکەوە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
حکومەتی تورکیا بەردەوام هەوڵدەدات دۆسیەی ڕۆهینگا لەسەر مێزی گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان بهێڵێتەوە و لەگەڵ ڕێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی (OIC) بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کار دەکات
موسڵمانانی ڕۆهینگا کەمینەیەکی ئاینی و نەتەوەیین لە هەرێمی راخین لە میانمار. بەهۆی هەڵمەتە سەربازییە توندوتیژەکانی حکومەت و توندڕەوان، لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە زیاتر لە (٧٠٠) هەزار کەسیان ناچار بە هەڵاتن بوون و لە کەمپەکانی بەنگلادیش نیشتەجێ بوون، کە یەکێکە لە گەورەترین قەیرانەکانی پەنابەران لە جیهاندا




