ڕاپۆرتعێراقكوردستان

ئاماری نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان

باسک نێت

کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، میلیۆنێک و 292 هەزار و 45 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نوێ کردووەتەوە، داواش دەکات، ئەو دەنگدەرانەی کێشە لە کارتەکانییان هەیە سەردانی بنەکەکان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19-05-2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، میلیۆنێک و 292 هەزار و 45 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نوێ کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا زیاتر لە ناوچەکانی دیکە هاوڵاتییان سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەرانیان کردووە و کارتەکانییان نوێ کردووەتەوە، دوای ئەویش ناوچەکانی ڕەسافە و کەرخی بەغدا دێن، هەروەها لە پارێزگای هەولێریش 95 هەزار و 417 دەنگدەر کارتەکانییان نوێ کردووەتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا دەکات، ئەو دەنگدەرانەی کێشە لە کارتەکانیان هەیە سەردانی یەکێک لەو هەزار و 79 بنکەی کۆمیسیۆن بکەن، کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان تاوەکو پێنج ڕۆژی دیکە کراوە دەبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق 11ـى تشرینى دووەمى 2025ـى دیاری کردووە وەک ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close