ئابووریجیهانعێراقكوردستان

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

نرخی زێڕ، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 74 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە21-4-2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 389 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخەکەی سێ هەزار و 315 دۆلار بوو.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

-مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 به 606 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 به 707 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 به 740 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 به 810 هەزار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close