بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستاننوسەران
بزووتنەوەی ئیسلامی بەرەو قۆناغێکی تری گرنگ هەنگاو دەنێت

بزووتنەوە بەرەو قۆناغێکی تری گرنگ هەنگاو دەنێت.
کمال زراری ✍️باسک نێت
بزووتنەوە لەگەڵ ئەو هەموو کۆسپ و گرفتانەی بۆ دروست ئەکرێت لەم لاو لەولا بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ بەهۆی زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان زیاتر هێزو توانا بە کادیران و ئەندامان ئەدات.
ئێستاش بزووتنەوە دوای سەردانیکردنی بەڕێز نوح یڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و سەردانیان بۆ لای بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز و هەروەها بوونی دووشاندی باڵا لە تورکیا یەکەمیان بەسەرۆکایەتی مامۆستا احمد گەرمیانی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و یاوەڕی بەڕێز مامۆستا محمدامین پێنجوێنی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن کەلەسەر داوەتنامەی بەڕێز مامۆستا زەکەریا سەرۆکی گشتی هوداپار بوو، دیدارو کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامدراو لەپەراوێزی ئاهەنگی ساڵانەی یەکێتی زانایانی دیاربەکر، چەندین دیداری سیاسی و ڕێکخراوەیی ئەنجامدرا.
هەروەها شاندی دووەم بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و یاوەری بەڕێر د.ئارام احمد نوێنەری بزووتنەوە لە تورکیا کە بڕیارە لەئەنقەرە وێڕای سەردانی کردنی ئاکپارتی و گەیاندنی پیرۆزبایی جەنابی ڕابەری گشتی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگەرکەیان چەنین دیداری تر ئەنجام بدەن و سەردانی هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئەندامی شانی ئیمڕاڵی بەڕێز سری سورەییا ئۆندەر بکەن لەنەخۆشخانە کە بەهۆی جەڵتەی مێشک تەندروستی ناجێگیر بووە.
دڵنیام بەهۆی مێژووی پاکی و پابەند بوون بە مەبادیئەکانی و سازش نەکردن لەسەر ئەو بناغەیەی بزووتنەوە لەسەری دروست بووە ئایندەیەکی زۆر گەش چاوەڕێیە