
ستراتیژی سێکوچکەی پاکستان، سعودیە، تورکیا دەبێتە قوتدانی ڕێکەوتنی ئیبراهیمی؟
هێدی هەولێری✍️باسک نێت
پێکهێنان و دروستکردنی هەر جۆرە هاوپەیمانی و ڕێکەوتنێک لەنێوان وڵاتان و هێزە هەرێمایەتیەکان مافێکی یاسایی و سروشتی خۆیانە لەچوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش، بۆ کاری هاوبەش، تاکو ئامانجە جۆراوجۆرەکانی تێدا زامن و بەرجەستە بکەن، کە ئەمەش زۆر جار قۆرخکاری دروست دەکات لەنێوان هێزە نێودەوڵاتی و هەرێمایەتیەکان، وە زۆرجاریش ڕێ لە قۆرخکاری دەگرێت، ئەوەش بەپێی پێوێستی بارودۆخەکە.، یان قوتدانی وڵاتێکی و قەوارەیەکی تری لێدەکەوێتەوە…
ئەو هاوپەیمانیەتیەی لە ڕۆژی هەینی پیرۆز (٧ئابێ ٢٠٢٦) لە شاری مەککەی پیرۆز لەلایەن هەرسێ کەسی یەکەمی دەوڵەتانی ناوبراو ئیمزای لەسەر کرا، کە ئەمەش وەک زەنگێک بوو، کە ئەمان دەتوانن بەربەست و ڕێگر بۆ فراوانخوازی و پاوانخوازییەکانی ئەوروپیەکان و ڕژێمی زایۆنی دروست بکەن و چیتر بە ئارەزووی خۆیان ناتوانن لەناوچەکەدا مانۆری سەربازی و هەواڵگریی ئەنجام بدەن،
وەک بنەمایەکی سەرەکی لەم هاوپەیمانێتیەدا ئەوە نوسراوە، کە : هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لەم سێ وڵاتانە، هەڕەشەیە بۆ سەر هەموویان)، ، کە هەمان ماددەی (٥)ی پەیماننامەی (ناتۆ)یە. وەک بەربەستێکی بەهێز، کەوا خۆی پیشان دەدات، شڕکردن لەگەڵ هەریەکەیان، واتە: شەرکردنە لەگەڵ هەرسێ دەوڵەت.
بۆ یەکەمجار وڵاتێکی ئیسلامی پێش ئێران، ببێتە خاوەن ئەتۆمیی، ئەویش پاکستانە وەک تاکە دەوڵەتی ئیسلامیی، وە سوپایەکی بەهێز و خاوەن ئەزموون، وە تورکیاش لەڕووی قەباریەوە خاوەنی دووەم گەورەترین سوپای هاوپەیمانی ناتۆیە، ئەمە جگە لە بوارەکانی تر..
هەرچی دەوڵەتی سعودیە، ، کە خاوەنی یەدەگێکی زۆری نەوت و سامانێکی ئاڵتوونی و زێڕینە، ئەمەو جگە لەبوونی (کەعبەی پیرۆز) وەک بەهێزترین شوێنی ستراتیژی موسڵمانانان، کە مەراسێم و ڕوکنەکانی ئیسلامیی تێدا پەیڕەو دەکرێت و بایەخێکی گرنگی پێدەدرێت لە جیهانی ئیسلامیدا.
ڕێککەوتنی (مەککەی پیرۆز) ئاماژەیە بۆ هەوڵی وڵاتانی تر ڕەنگە ڕێخۆش بکات بۆ چوونە ناوەوەی ناو هاوپەیمانێتیەکە دژ بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، کە لە بەرامبەریاندا دروستکردنی سیستەمێکی توندوتۆڵی ئاسایش و بەرگرییە
ڕێککەوتنێکی لەم جۆرە جگە لەوەی سێگۆشەیەکی ئیسلامی و لەویشیدا سوننی ئەژمار دەکرێت ، هاوکات نەخشەی سنوورەکان و هێل بۆ کێشراوەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا ئەگەر نەیپچڕێنێت، یان کاڵی دەکاتەوە.
ئەگەر ڕێککەوتننامەکە بریتیی بێت لە:
تێپەڕاندنی ناکۆکییە سەرەکیەکانی ڕابردوو، دروستکرنی بازنەیەکی بەرگری بەهێز بۆ هەرسێ وڵات لەبوارەکانی (سیاسی ، سەربازی،، ئابووری) بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوبەش، ئەوا بەربەستێکی تر لەبەردەم ئەم سێ دەوڵەتە دروست دەکات، ئەویش دیوی پشتەوەی هاوپەیمان و دژەکانی هاوپەیمانەکانە. ئەوەش ڕەنگە درزێکی تر لەهاوپەیمانێتیەکە دروست بکات، کە ڕەنگە لەداهاتوودا واژووکارانی هەرسێ وڵات بەبیانووی هەرشتێک بەهانەیەک بدۆزنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە سێ قۆڵیەکە، کە بێگومان ئەمریکاش دەستەوسان ناوەستێت ئەگەر زانیارییە هەواڵگرییەکانی درک بەوە بکەن، کە بەڵێ ئەو ڕێککەوتنە ( ڕێکەوتنی مەککەی پیرۆز) جێگرەوەی ناتۆیەو قوتدانی ڕێکەوتنی (ئیبراهیمیی)یە، کە ململانێیەکی قوڕس دێنێتە ئاراوە، پلەی یەکەم ئەمریکا دەستێوەردان و فشار دروست بکات ، کە هەڵسوڕێنەری ڕێکەوتنی ئیبراهیمییە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و چەند وڵاتێکی ئەگەر بکرێت ( بەژێر دەستە ناویان بنێین….).
کەواتە: ئەگەر ململانێیەکان وا بەو پەرچەکردنرییە بەرەو پێشەوە بڕوات، ئایندەی هەڕسێ وڵات بەدووڕیانێکی سەخت و بێ ئەنجام و پڕ لە ناکۆکی دەبات….




