
دورگەی شەیتان و سەرنجێکی تر!
عیرفان ئەحمەد✍️باسک نێت
بەلای منەوە شتێکی ئاسایی بوو هیچ جێگای سەرسوڕمان نەبوو، چونکە ئەوە سروشتی خەڵکی بێدینە.
با لەم نمونەیەوە دەست پێ بکەم. دوو بەڕێز لە خزمەت جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز خوای گەورە بە فیردەوسی ئەعلا شادیان بکات باسی کەسێکیان دەکرد کە ئاواو ئاوا گرنگە و ئەوە دەکات و ئەوە دەکات. بەڕێزیان یەک پرسیاری لێکردم وتی نوێژ دەکات؟ وتیان نەخێر. فەرموویان ( دەی ئیتر هیچ).
جا کەسێک نوێژ نەکات، بە واتا قوڵەکەی کە بزانیت بۆچی دەیکەیت و بۆ کێی دەکەیت و دەبێت کاریگەری چی بێت لەسەرت، هەرگیز چاوەڕێی کاری باشەی لێ ناکرێت، گەر لەبەر چاوی من و تۆش کارێک بکات، دڵنیابە، بە پەنهانی و نهێنی هەزاران کرداری قێزەون دەکات.
خوای گەورە دەفەرموێت ( { ٱتۡلُ مَاۤ أُوحِیَ إِلَیۡكَ مِنَ ٱلۡكِتَـٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَاۤءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ یَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ }واتای ئایەتەکە :
“بیخوێنەرەوە ئەو قورئانەی کەوەحی کراوە بۆت وە نوێژ بکەبێگومان نوێژ ڕێگری (نوێژگەر) دەکات لەکاری ناشیرین و ناپەسەند (لەخراپە) وە زیکر و یادی خوا گەورەترە (لەھەموو شتێك) خواش دەزانێت بەھەر کارێك کە ئێوە دەیکەن. ”
پاش سەیرکردن و خوێندنەوەی چەند دۆکویمێنتێکی ئەو بابەتە گەرمەی ڕۆژ بە ناوی ( جێفری ئێبستاین) ( ئێپشتەین یان ئێپشتێین بە زمانی عیبری جولەکە، ئێبستین یان ئێبستاین بە ئینگلیزی)، لە ماڵپەڕی وەزارەتی دادی ئەمەریکا بە زمانی ئینگلیزی ئەم خاڵانەم هاتە بەر دیدە:
1. بابەتەکە وەک دادگەی نابینم کە گوایە ئەوە نیشانەی بەهێزی دادگای ئەمەریکا بێت، چونکە ئێمە دەزانین ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە بە یاسای نێودەوڵەتی و دەچێتە ئەمریکا و دادگای ئەمەریکیش لێی بێدەنگە. بۆیە وای دەبینم کە پلانێکی گەورەتر لەوە دەبینرێت لە پشت بڵاو کردنەوەی ئەو مەلەفانەوە بێت.
2. گرنگی دانی مێدیا ڕۆژ ئاوایەکان بەو بابەتە ،دیسان دەکرێت، هەمان ئامانجی لە پشت بێت بۆ پلانی داهاتوو چونکە میدیاکان ئەوەندە سەربەخۆ نین کە مەلەفێکی وا کە هێرشکردنە سەر کەسێکی جولەکە و تاوانبار بە کارکردنی بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڵاو بکەنەوە.
3. وێنەکان، کە فایلی وا هەیە هەمووی ڕەشکراوە ،دەکرێت ئامانجێکی داهاتووی لە پشت بێت. دەکرێت ئەمە بکرێتە پەستان و زەخت بۆ زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بەوەی کە ئەگەر فڵانە کارمان بۆ نەکەیت ئەوا سبەی یەکێک لەو وێنە ڕەشانە دەبن بە تۆ. دوور نیە کەسانی زۆر دڵسۆز بە نەتەوە و میلەتی خۆیان و دوور لەو گەندەڵیانە مەلەفیان بۆ دروست بکرێت.
4. هەندێک وێنە بە ئەنقەست نیشان دراون، چونکە ئەوانە ئیتر کاریگەریان لەسەر سیاسەتی داهاتووی جیهانی نامێنێت لەبەر تەمەن و پێگەیان. بۆ نموونە بیل کلینتۆن.
5. ئایا هەر بە ڕاستی ڕۆلی سی ئای ئەی چی بووە کە نەزانێت هەزاران منداڵی داماوی کچ و هەزاران سەرکردە و دەوڵەمەند و بەناو زانا و هونەرمەند برابنە ئەو دورگەیە و ئەو هەموو کوشتن و ئاهەنگی دینی جولەکەی تێدا کرابێت بە تایبەت هەموویشی بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمار کرابن؟ ئایا ئەمە خۆی نیشانەی ئەوە نیە کە هەر لە سەرەتاوە ئەمە پلان بۆ داڕێژراو بووە؟
ئەوەی ماوەتەوە بڵێم ئەوەیە کە نە ئەو دورگەیە سەرتای پیلانگێڕی بووە ،وە نە کۆتایی هاتنە بە پیلانگێڕی دژی مرۆڤایەتی. بۆیە تۆی مسوڵمان شوێن قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خودا سەلامی خوای لەسەر بێت بکەوە و باکت لە هیچ نەبێت. هیچ پلانێک ناتوانێت بڕوای ئیماندارێک بنبڕ بکات. خوای گەورە پشتیوانی باوەڕدارانە و بێباوەڕان هیچ پشتوانیەکیان نیە.
{ ذَ ٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَى ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ وَأَنَّ ٱلۡكَـٰفِرِینَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ }
چونکە بێگومان خوا پشتیوانی ئەوانەیە کـە بـاوەڕیان ھێناوە وە بێگومان بێ باوەڕانیش ھیچ پشتیوانێکیان نیە.
خوای گەورە هەموو لایەکمان و ماڵ و منداڵ و خانەوادەی هەموو لایەکمان بپارێزێت. با هەموومان پشتوانی یەک بین بۆ کاری چاکە و بەرەنگار بوونەوەی خراپە.




