نوسەران

نابێت مامۆستایان بەتەنیا لەشەقام جێ بهێڵین.

ئاراس محەمەد

ئێستا ئەوەی گرنگە ئەنجامی بدەین، دەبێت هەمووان پێکەوە بە مووچەخۆر و کاسپکار و هەموو چین و توێژەکانەوە، پشتیوانی لەداوا ڕەواکانی مامۆستایان بکەین و نەهێڵین تەنیابن.

مامۆستایان ماوەی چوار مانگ زیاترە بەتەنیا لەشەقامدان و بەدەنگی بەرز هاوار دەکەن و داوای ماف و حەق و ئیمتیازی تەواوی مووچەخۆران دەکەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، کەمافێکی شەرعی و یاسایی خۆیانە و دەبێت حکومەت وەڵامیان بداتەوە.
بەداخەوە ئەوەی تائێستا دەیبینین حکومەت زۆر بێباک و خەمساردە لەوەڵامدانەوە و جێبەجێکردنی داواکانی مامۆستایانی ناڕازی و بەهەڵوێست.

من بڕوام وایە ئەوەی ئێستا مامۆستایان لەشەقام ئەنجامی دەدەن تەنها بایکۆت و نییەو شۆڕشێکی نوێیە دژی دەسەڵاتێکی ستەمکار و دۆڕاو و گەندەڵ و بێهەڵوێست چەتە، دەبێت چیتر مامۆستایان بەتەنها داوای مافی هەمووان نەکەن دەبێت هەموومان پێکەوە لەشەقام بین.
داواش دەکەم سەقفی داواکارییەکان بەرز بکەنەوە تەنها داوای پێدانی مووچە نەبێت و پێکەوە کاربکەین و درێژە بەو شۆڕشە مەدەنییانەی مامۆستایان بدەین بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمەی ئێستا هەرێم بەڕێوە دەبات.

‌ ناهێڵین تەنیـــــــــــابن
هاوکار و هاوهەڵوێست و پشتیوانتانین…

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close