عێراقكوردستانهەواڵ

لە قەزای چۆمان چوار کەسیان رزگارکردووە لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو.

باسک نێت – سۆران

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێک لەنێو بەفردا لە گوندی وێزێ لە چۆمان گیری خواردووە، راستەوخۆ تیمێکی تایبەت لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای کاتژمێرێک توانیویانە ئەو چوار کەسە رزگار بکەن.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئۆتۆمبێلەکە چوار کەسی تێدا بووە کە بەڕەگەز عەرەب بوون، دانیشتووی پارێزگای بەغدان و بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لەو ناوچەیە کردووە بەڵام بەهۆی بارینی بڕێکی زۆری بەفر لە ناوچەکە گیریان خواردووە

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران داوایەک ئارستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەکاتی روودانی هەر رووداوێکی دیکەی لەو جۆرە بە زووترین کات پەیوەندییان پێوە بکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close