
باسک نێت – کەرکوک
جوتیارانی کورد بە هۆی ئەو گرژییانەی دوێنێ ڕویدا لە سەرگەڕان، بڕیاریاندا کێڵانی زەوییەکانیان ڕابگرن بەهۆی ئەوەی لیژنەیەک لە بەغداوە سەردانیان دەکات و کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان، ڕایگەیاند، ئەو کەسەى دوێنێ لەلایەن سەربازێکى سوپاوە بە ملپێچ ڕاکێشرا، داوا لە هەموو خزمان و دۆستانمان دەکەین بێن بۆ شەناغە و ئەمڕۆ هەموومان لەوێ دەبین.
وتیشى،لەسەر ڕاسپاردەى نوێنەرانى کورد لە بەغدا، بڕیارمانداوە بۆماوەى 48 کاتژمێر کارکردن و کێڵان بوەستێنین، چونکە بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە بێتە کەرکوک و بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە لەگەڵمان کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دواى ئەو 48 کاتژمێرە وەڵامى بنەڕەتى وەرنەگرنەوە، دەست بە کێڵان و کارکردن دەکەنەوە لە زەوییەکانیان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




