
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرای كرد، 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی دەستکرد گه‌یشتە عێراق بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند، رێكخراوەكە 300 ئامێری هه‌ناسه‌دان له گه‌نجیینه‌كانی دوبه‌ی بۆ عێراق دابینکردووە و پارەکەی دراوە، لەو ژمارەیەش 200 ئامێر گەیشتووەتە عێراق و بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، لە رۆژانی داهاتووشدا، ئەو 100 ئامێرەی دیکە دەگات.
نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بوتڵی ئۆكسجین نییه، به‌ڵكو له هه‌واوه ئۆكسجین دروست ده‌كەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە