ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له ماڵپەرى “Worldometer”دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، شه‌ش ملیۆن و ٣٤ هه‌زار و ٢٥٧ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
هەر بەپێی ئامارەکان ئێستا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا زیاترە لە 10 ملیۆن و هەشت هەزار کەس.
هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدانیش لە سەرانسەری جیهاندا 519 هەزار و 256 کەسن.
بەپێی ریزبەندی وڵاتانیش ”ئه‌مریكا (یه‌ك ملیۆن و ١٦٤ هه‌زار و ٦٨٠)، به‌ڕازیل (٩١٦ هه‌زار و ١٤٧)، رووسیا (٤٢٢ هه‌زار و ٩٣١)، هیندستان (٣٥٩ هه‌زار و ٨٩٦)، چیلی (٢٤٥ هه‌زار و ٤٤٣)، ئێران (١٩١ هه‌زار و ٤٨٧)، ئیتاڵیا (١٩٠ هه‌زار و ٧١٧)، ئه‌ڵمانیا (١٧٩ هه‌زار و ٨٠٠) و توركیا (١٧٨ هه‌زار و ٤٢٢) “.
هەروەها عێڕاق بە تۆمارکردنی 51 هەزار و 524 توشبوو لە ریزبەندی سی وڵاتاندایە.