
لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی لە قەزای سەید سادق زیاتر لە هەشت هەزار ماسی بەهۆی ژەهراویبونەوە مرداربوونەوە.
دیاری رەفیق قایمقامی سەید سادق ڕایگەیاند، کێڵگەکە لە گوندی دۆڵاشی سەر بە قەزای سەید سادقە و شەوی ڕابردوو بەمەبەستی زانینی هۆکارەکەی سەردانیان کردوە.
ئاشکراشیکردوە، تیمەکانی ڤێتەرنەری لێکۆڵینەوە وردیان لە هۆکارەی مرداربونەوەی ماسیەکان کردوە و بۆیان دەرکەوتووە مادەی ئامۆنیا لە ئاوەکەدا زۆر بووە و بەوهۆیەوە ماسیەکان ژەهراویبوون.


لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە