عێراقهەواڵ

لە عێراق داوای بایکۆتکردنی کاڵای ئەمریکی و ئیسرائیلی دەکرێت

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی‌ شیعە وەك دەربڕینی‌ پشتیوانی بۆ خەڵكی فەڵەستین، داوای بایكۆتكردنی كاڵای ئەمریکی و ئیسرائیلی دەكات و دەڵێت، “ئەم كارە ویژدانی ئێمە وەك موسڵمان و مرۆڤایەتیی ئاشتیخواز دڵخۆش دەكات”.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی‌ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە دۆزی فەڵەستین هەیە، هەموو ئەوانەی مرۆڤایەتییان خۆشدەوێت، هەموو ئەوانەی ئەو كۆمەڵكوژییە ڕەتدەكەنەوە، كە لە غەززە ڕوودەدات، پێویستە بایكۆتی كاڵا و بەرهەمی ئەمریكی و ئیسرائیلی بكەن”.

ئاماژەی بەوەشداوە: “ئەمە كارێكە ویژدانی ئێمە وەك موسڵمان و مرۆڤایەتیی ئاشتیخواز دڵخۆش دەكات”.

سەدر باسى لەوەشکردووە: “ئەمە هەنگاوێکى ئاشتییانەیە، نەك توندوتیژی وەك هەندێك لایەن كە دەیانەوێت عێراق تێكبدەن و بەشێوەیەكی كەسی و حزبی سوود لەوە وەرگرن، بۆیە داواکارم هەمومان بایكۆت دەستپێبكەین”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close