
ترەمپ
“مەترسی لەسەر تەندروستی دروستبووە”
باسک نێت
دوێنی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، لە میانی دیدارەکەی لە كۆشكی لەگەڵ لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشور، پەڵەی شینی تاریك لەسەر دەستی بەدیدكراوە، ئەمەش مەترسی لەبارەی دۆخی تەندروستی دروستکردووە.
لەم مانگانەی دوایدا، چەند جارێك پەڵەو شینبونەوە لەسەر دەستەکانی ترەمپی تەمەن ٧٩ ساڵ بینراوە، هەندێکجار لەڕێی دەرمانی جوانكاری یان بە دانانی دەستەکەی تری لەسەر شینبونەوەكان، شاردویەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەكان، رۆژی هەینی رابردووش زۆرێک تێبینیان ئەوەیان كردووە، دەستی سەرۆک بە پەڵەیەکی دیاری ماکیاژ داپۆشراو،ە کە لەگەڵ رەنگی پێستی دەموچاویدا ناگونجێت.
کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاندووە: شینیونەوەكانی دەستی سەرۆك ترەمپ هۆكارەكەی تەوقەكردن و بەکارهێنانی حەبی ئەسپرینە.



