
جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دروستبوو
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی:
باسک نێت
دوێنێ بانکى هەرێم ئاگادارى کردونەتەوە کە بەغداد پارەکەى خستوەتەسەر هەژمارى بانکى بابان، بەڵام شەوى رابردو ئاگادار کراونەتەوە کە پارەکە دەنێردرێت بۆ یەکێک لە بانکەکانى شارى هەولێر و تا ئێستاش ئەو کارە نەکراوە.
تا ئێستا پارەکە نەگەیشتوە و ناشزانن کەى دەگات،
جوتیارێکى زۆر هاتون و چاوەڕێی وەرگرتنى چەکەکانیان دەکەن، بەڵام ئەگەر چەکەکانیشیان رادەست بکەین پارە نییە لە بانکەکان وەریبگرن.
بڕى پارەى جوتیاران لە سنورى شەش سایلۆکەى شارى سلێمانى بڕى 67 ملیار و 84 ملیۆن دینارە و شایستەى دوو هەزار و 284 جوتیارە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




