
رێگەنادرێت دامەزراوە حكومی و سەربازییەكان بۆ بانگەشە بەكاربهێنرێت
باسک نێت
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا:
بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئازادانە بەڕێوە دەچێت، بە لەبەرچاو گرتنی ئادابە گشتیەكان، هەماهەنگیەکی باشیش دەکرێت، لەگەڵ دامودەزگای شارەوانیی پارێزگاکان.
بانگەشەی هەڵبژاردن لە سبەینێوە دەست پێ دەکات و دوای تەواو بوونی ئەو وادەیەی دیاری کراوە، کۆتایی دێت.
رێنمایی لەبارەی هەڵواسینی پۆستەری کاندیدەكان دەرچووە، دەتوانین بڵێین بانگەشەی هەڵبژاردن لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
لابردنی وێنە و پۆستەرەکان بەرپرسیارێتی کاندیدەکان دەبێت، هیچ هەڵمەتێكی بانگەشەی تایبەت لەلایەن کۆمیسیۆنەوە یان قۆرغکردنی ئامرازەكانی دیکە ناکرێت.
رێگە بە فەرمانبەرانی حكومەت نادرێت بانگەشە بۆ كاندیدەكان بكەن لەڕێی بەكارهێنانی كارەكانیان یان هەر دامەزراوەیەكی سەربازی.
ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی چوارشەممە (25) ئەیلولی (2024) وەك رۆژی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردو لە (15) تشرینی یەكەمی داهاتوو كۆتایی دێت.




