وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ھیچ پلانێکیان نییە بۆ کشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق و دەشڵێت: تائێستا حکومەتی فیدراڵ ئەمریکای لەوبارەوە ئاگادار نەکردووەتەوە.
پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیچ پلانێکیان نییە بۆ کشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق، کە لەئێستادا نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراقن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە