
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کۆی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا کوژراون گەیشتووەتە 418 سەرباز.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، دوو سەربازی دیکەی هێزی یەدەگ لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون.
بەوەش ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل لە 31ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ لە شەڕ و پێکدادانە زەمینییەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 91 سەرباز و کۆی ئەو سەربازانەشی لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە تائێستا کوژراون، گەیشتووەتە 418 سەرباز.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە