عێراقهەواڵ

هێرشێكی مووشەكی کرایە سەر باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

🔴ئەرشەد حاكم بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، بارەگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدادی پایتەخت لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەكانەوە كراوەتە ئامانج و موشەکباران کراوە.

🔴بەپێی قسەی ئەرشەد حاكم، هێرشی موشەكی كە بارەگای ئاسایشی نیشتمانی كردوەتە ئامانج، زیانی ماددی بە ئۆتۆمبیل‌و بینای دەزگاكە گەیاندووە.

🔴 ئەوەش دوای چەند كاتژمێرێك لەراگەیەندراوەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، كە تێیدا داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد دەستدرێژیكاران بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستگیربكەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close