
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا، بڕیاری دا چیدیكه رێگه به گه‌شتی هاووڵاتییانی عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن نه‌دات رووبكه‌نه بێلاڕووس.
ئه‌م بڕیاره‌ی توركیا دوای ئه‌وه دێت، به‌رپرسانی باڵای پۆڵه‌ندا و توركیا و ئه‌وروپاییه‌كان گفتوگۆی چڕیان له باره‌ی راگرتنی ئه‌و لێشاوه‌ی په‌نابه‌ران كردووه، كه ئێستا روویان له بێلاڕووسه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی بڕۆنه پۆڵه‌ندا و سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببه‌زێنن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا، رایگه‌یاند، به له‌به‌رچاوگرتنی كێشه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی بۆ ئه‌وروپا بڕیارمان دا چیدیكه رێگه نه‌ده‌ین عێراقییه‌كان و سووریاییهكان و یه‌مه‌نییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیاوه گه‌شت بكه‌ن بۆ بێلاڕووس.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی توركیا به پاشه‌كشێ له هه‌ڵوێستی پێشووی ئه‌و وڵاته دێت له باره‌ی هاوپه‌یمانه گرنگه‌كه‌ی كه رووسیایه له لایه‌ك و به پێشكه‌وتنێكیش له هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره له هه‌مبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا دێت له لایه‌كی دیكه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركیا رهتیانكردبوویهوه، تێوه‌گلابن له گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان بۆ بێلاڕووس.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به هاوتا پۆڵهندییهكهیهوه كرد و پێی گوت: زۆر نیگه‌رانم له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی وا وێنای توركیا بكرێت، كه به‌شێكه له كێشه‌كه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس