
باسک نێت
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 16 هەزار کەس تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، داواش دەکەن لێپێچینەوە لە هەموو ئەو فەرماندە و سەربازانە بکرێت کە تاوانیان ئەنجامداوە.
لەمبارەیەوە تۆڕی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 16 هەزار کەس لە سوریا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 724 چەکداری سەر بە سوپاکەی بەشار ئەسەد بوون، هەروەها نۆ هەزار و 476 چەکداری دیکەشیان سەر بە گرووپە میلیشیاکان بوون.
هەروەها تۆڕەکە لە راپۆرتەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە: گرنگە مافی تەواوی سکاڵاکاران پارێزراو بێت و سکاڵاش لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت تاوانیان ئەنجامداوە.
هاوكات داوای کردووە لێپێچینەوە لە تۆمەتباران بکرێت، ئەوانەی راستەوخۆ تاوانیان ئەنجامداوە یان ئەوانەی ناڕاستەوخۆ پشتگیرییان کردوون وەک هونەرمەندان و نووسەران و سیاسییەکان.




