🔸سەرچاوەیەک لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند “سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ وەکو وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشیازکراوە.” دەشڵێت، “سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە پێشنیازەکە رازی بووە.”
🔹ئاماژە بەوەشکراوە “دیاریکردنی وادەکە لەسەر پێشنیازی کۆمیسیۆن بووە و سەرۆکایەتی هەرێمیش رەزامەندبووە.”
🔸بە پێی وتەی سەرچاوەکە، “بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی دادگای فیدراڵی بڕیار لە بارەی سکاڵاکەی سەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە دەدات.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە