وەرزش

مێسی خه‌زینه‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی كه‌ته‌لۆنیا كرده‌وه‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشداریی کەمپەینی هاوکاری کەرتی تەندروستی هەرێمی کەتەلۆنیا دەکات، لە پێناو رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دوای راگەیاندنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەو نەخۆشخانانەی هەرێمی کەتەلۆنیا کە پێشوازی لە تووشبوانی پەتاکە دەکەن، سەرەتا پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگڵاند بەشداری کەمپەینەکەی کرد و بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی وەکو هاوکاری پێشکەش بە کەرتی تەندروستی هەرێمی کەتەلۆنیا کرد، پاشان لیۆش بە دەم ئەو هەڵمەتە هات و نزیکەی 920.000 یۆرۆی وەکو هاوکاری پێشکەش بە پەیمانگەی پزیشکی بارسێلۆنا کرد، لە پێناو کڕینی ئامێری پزیشکی وەکو ئامێری هەناسەی دەستکرد و قەرەوێلە.

میسی نە تەنها هاوکاری کەرتی تەندروستی کەتەلۆنیای کردووە، بەڵکو بریاریداوە کە بڕێکی هاوکاری پێشکەش بە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەشی بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close