رائید بــەرزان عوســمان وتەبێــژی بەڕێوەبـەرایەتی پۆلیــسی پارێــزگای هەڵەبجە، لەراگەیەنراوێــکدا کوژرانی هــاوڵاتیەکی لەسەر کێشەی زەوی و زار راگەیاند…
لەراگەیــەنراوەکەدا هــاتووە: بــەرەبەیانی ئەمـــڕۆ لەگونــدی غوڵامــی ســەربە ناحــیەی سـیروان بەهۆی کێــشەی زەوی و زارەوە، کەسێک بەناوی ک. ع. ع. تەمەن ٤٨ ساڵ، کە جوتیارە و دانیشــتووی ناحیەی سیروانە دەکوژرێ و براکەشی بەناوی م. ع. ع. بریندار دەبێت، لەپاش گەیشــتنی مەفرەزەی پۆلیس بۆشوێنی رووداوەکە،تۆمەتبارەکە بەبرینداری خۆی رادەستی پۆلیس دەکات، دۆسیەی لێکــۆڵینەوە بۆرووداوەکە رێکخراوە لەبنکەی پۆلیسی سیروان…
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە