ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

هەوڵی بردنی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار پووچەڵکرایەوە

هەوڵی بردنی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار پووچەڵکرایەوە
باسک نێت

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕێگری لە بەهەدەردانی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار لە سایلۆی کەربەلا کرد، کە لە ڕێگەی دەستکاریکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانەوە بووە.

بەڕێوەبەری سایلۆکە و ١٨ فەرمانبەر دەستکاریی نووسراوە فەرمییەکانیان کردووە و لە هەندێک حاڵەتدا پشکی گەنمیان بە بەرتیل تا ٢٠ هێندە زیاد کردووە.

لە ئێستادا دوو فەرمانبەر بە تۆمەتی وەرگرتنی ڕەشوە دەستگیرکراون و فەرمانی دادگاییش بۆ بەڕێوەبەر و ١٦ فەرمانبەرەکەی دیکە دەرکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close