وەرزش

گریزمان داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلایی کردەوە

گریزمان بە ئیدارەى بەرشەلۆنەى وتوە بەهیچ شێوەیەک نەیخەنە گرێبەستی نەیمارەوەو ئامانجی ئەوەیە لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدات.

لەماوەى رابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لە گرێبەستی گەڕانەوەى نەیماردا ، گریزمان بەکاربهێنێت.

رۆژنامەکانی بەرشەلۆنە ئاماژە بەوە دەدەن کە گریزمان لە رێگەى بەڕێوەبەری کارەکانیەوە ئەو بابەتەى یەکلایی  کردۆتەوە.

رۆژنامەى مۆندۆ ئاشکرایکردوە، کە بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان بە ئیدارەى بەرشەلۆنەى وتوە بەهیچ شێوەیەک یاریزانە فەرەنسیەکە نیازی جێهێشتنی بەرشەلۆنەى نییە.

جگە لەوەش بەڕێوەبەری کارەکانی گریزمان داواى لە ئیدارەى بەرشەلۆنە کردوە کە لە وەرزی داهاتوەوە  هێرشبەرەکە درێسی ژمارە 7 لەبەر بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close