وەرزش

یانەى بایرن میونشن دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە

یانەى بایرن میونشن ئاشکرایکرد کە هەوڵ دەدەن لەمڕۆوە دەستبکەنەوە بە مەشق و راهێنانەکان.

لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەى بایرن میونشن لە پێگەى فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە کە تیپی یەکەمی یانەکەیان دەست بە راهێنانی بچوک دەکاتەوە.

بایرن میونشن کە حەوت وەرزی پێشوو پاڵەوانی بۆندز لیگا بوەو ئێستاش بەجیاوازی چوار خاڵ لە پێش دۆرتمۆندی دوەمەوەیە تەئکیدی کردەوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگا تایبەتەکانی وڵات و لایەنە پەیوەندی دارەکان راهێنانەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

باسیشیان لەوە کردوە کە لە راهێنانەکاندا هەموو رێکارە پزیشکییەکان جێبەجێ دەکرێن و بە بێ هاندەریش بەڕێوەدەچن.

لەئێستادا زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا لە رێگەى ڤیدیۆ کۆڵەوە راهێنان بە یاریزانەکانیان دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close