وەرزش
ئەمڕۆ دوو یاری لە گەڕی 28ـی خولی ئیسپانیا بەڕێوەدەچن
ئەمڕۆ دوو یاری دیکە لە گەڕی 28ـی خولی ئیسپانیا بەڕێوەدەچن.
یاری یەکەمیان کاژێر 20:30 خولەک بە کاتی باشووری کوردستان لە نێوان هەردوو یانەی گرانادا و خیتافێ لە یاریگای لۆس کارمینێس بەڕێوەدەچێت.
بردنەوەی ئەم یارییە بۆ خیتافێ گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و لە چوار یانەکەی پێسەنگی خولەکەدا نزیک دەبێتەوە و هیوای چوونە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی دەبێت.
یاری دووەم کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان لە نێوان هەردوو یانەی ڤالێنسیا و لێڤانتێ لە مێستایا بەڕێوەدەچێت.
ڤالێنسیا هیوای بەدەستهێنانی بلیتی یەکێک لە خولەکانی ئەوروپای هەیە و بردنەوەی لە یارییەکەدا بەشێوەیەکی کاتی دەیخاتە پێش ئاتلێتیکۆ مەدریدی خاوەن پلەی شەشەمی لالیگا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە