فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند،نرخی ئەو تکتانەی هاوڵاتیان بە ناچاری لە وڵاتانەوە پێی دەگەڕێنەوە دە هێندە زیادی کردوە،کە ئەوەش ئیستغلال کردنی هاوڵاتیانە.
لە ڕونکردنەوەیەکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاندوە ڕۆژانه به‌شێكى زۆر له هاوڵاتيانى گيرخواردوو و له ناوه و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گله‌ى ئەوە دەکەن بۆچی فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتی نیە، بەڵام ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبابەتی گەشتەناچارییەکاندا فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى په‌راوێز خراوه و هيچ گه‌شتێكى بۆ ڕێكنه‌خراوه , كه‌ئه‌مه‌ش په‌يوه‌نديداره به فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له بغداد كه به‌پێى ى به‌رنامه‌ى ديارى كرا‌و گه‌شته‌كان ڕێكده‌خه‌ن.
فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکراشیکردوە چه‌ندين جار به نوسراوى فه‌رمى ته‌واوى داواكارى هاوڵاتيان و كێشه و گير و گرفته‌كانمان بۆ سه‌ر و خۆمان خستوه‌ته ڕوو بەڵام ئەنجامی نەبووە.