تەندروستیڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

داهاتی ساڵی 2025ی وەزارەتی تەندروستی (112) ملیار دینار بووە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: داهاتی ساڵی 2025ی وەزارەتی تەندروستی (112) ملیار دینار بووە
باسک نێت

پاڵپشت بە ڕاپۆرتی فەمانگەی میدیاو زانیاری
لە ساڵی 2025دا، خەرجی وەزارەتی تەندروستی (773) ملایار دینار بووە،داهاتی وەزارەتی تەندروستی (112ملیار) دینار بووە.

تەنیا لە ساڵی 2025دا، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی (258 هەزار و 488) نەشتەرگەریی گشتی و فریاکەوتنەوە، بڕی (182 ملیار) دیناری لەسەر شانی هاوڵاتیان کەمکردووەتەوە.

 بەپێی داتاکانی خەرجیی گشتی، حکومەت ساڵانە بە تێکڕا (167) دۆلاری بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستان خەرج کردووە.

حکومەت تێچووی (200 هەزار) دۆلاری بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە چوارچێوەی پڕۆسەی دەستنیشانکردن، پشکنین و چارەسەری کیمیایی و تیشکی بۆ هەر نەخۆشێک بە تەواوی لەسەر بودجەی گشتی و بێبەرامبەر دابین کردووە.

 لە ساڵی 2025دا، (512 هەزار و 264) پشکنینی شەکرە و پاڵەپەستۆی خوێن، هەروەها (47 هەزار و 176) پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە بێبەرامبەر ئەنجامدراون.

لە ساڵی 2025دا تێچووی دابینکردنی دەرمان گەیشتووەتە (325 ملیار) دینار، کە (103 ملیار)ی لەلایەن حکومەتی هەرێم و (222 ملیار)ی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دابین کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close