كوردستانهەواڵ

گەرمیان: حكومەت (15) ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز، بۆ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان دەكڕێت

گەرمیان: حكومەت (15) ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز، بۆ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان دەكڕێت

باسک نێت – گەرمیان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە بە کڕینی (٣٥) ئۆتۆمبیل بۆ دامودەزگا حکومییەکانی گەرمیان، لەنێویدا (١٥) ئۆتۆمبیل بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هەردو جێگرەکەی و هەردو قایمقامی کەلار و کفری و بەڕێوبەری ناحییەکانی سنورەکە.

بەپێی نوسراوێک کە بە ئیمزای د. ئومێد سەباح- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و رادیۆی دەنگ لە گەرمیان بڵاویكردووەتەوە لە ٢٩ـی تەموزی ٢٠٢٤ ئاراستەی ئیدارەی گەرمیانی کردوە، رەزامەندیی داوە بە کڕینی ٣٥ ئۆتۆمبیلی جواروجۆر.

رونیشیکردوەتەوە: (٦) لە ئۆتۆمبیلەکان لە جۆری لاندکرۆزەر ستەیشنن و بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هەردو جێگرەکەی و هەردو قایمقامی کەلار و کفری دەبن. هەروەک (٩) دانەیان کە جۆرەکەیان دیاریی نەکراوە بۆ بەڕێوبەری ناحییەکان دەبن.

هەر لە نوسراوەکەدا رونکراوەتەوە کە (١٣) ئۆتۆمبیلیان بۆ لیژنەکانی چاودێریی و بازاڕە لە قەزا و ناحییەکان، (٤) ئۆتۆمبیلی تر مینی پاس و (٣) دانەی تریان پاسن، بەمەبەستی بەکارهێنانیان بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.

هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش داواکراوە لە ئیدارەی گەرمیان کە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبیلانە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکەن بەپێی سیستەمی دارایی هەرێم (KFMS).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close